Homeبڵاوکراوەی نوێبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 11 حوزەیران 2019

بەڕێز: جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی

بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە هەواڵی هەڵبژاردنی بەڕێزتانمان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم پێگەیشت، ئەم هەواڵە بۆ ئێمە و بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان مایەی خۆشحاڵییەكی زۆر و جێگەی هیواو ئومێدێكی گەورەیە، كە بتوانن بە ڕۆح و كۆششێكی كوردانەوە نوێنەرایەتیی هەموو گەلی كوردستان بكەن و كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەش و دواڕۆژێكی شایستەتر بە خەڵکەکەی، ببەن. ئێمە دڵنییاین لەوەی كە ئێوە هەموو كۆششێكتان تەنیا بۆ یەكڕیزی ناو ماڵی كوردستان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی دەبێت بۆ خەڵكی كوردستان و بە هیوای كوردستانێكی ئارام و كۆمەڵگەیەكی دادپەروەر و هۆشیار و ژینگە پاڕێز، كە تێیدا ڕێز لە شكۆ و زمان و مافی نەوەكانی داهاتوو بگیرێت هەموومان پشتیوانیتان لی دەكەین. تكایە بەمبۆنە پیرۆزەوە سڵاوی گشت ئەندامانی ئەنجومەنی ئەكادیمیای كوردی قەبووڵ بفەرموون.
ئەنجومەنی ئەكادیمیای كوردی
هەولێر، 29 ی ئایاری 2019

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

ئه‌كاديمياى كوردى ڕێزى له‌ مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد، مامۆستا كه‌ليموڵڵاى ته‌وه‌حودى نا
ئه‌كاديمياى كوردى له‌ مه‌راسيمێكى تايبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت، ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى د. نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا و پ.ى. ڕێبوار سيوه‌يلى سكرتێرى ئه‌كاديمياى كوردى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌كاديميا و وه‌زيره‌ به‌ڕێزه‌كان و نووسه‌ران ڕێزى له‌ مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد، مامۆستا كه‌ليموڵڵاى ته‌وه‌حودى نا.
22/4/2019

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 11 حوزەیران 2019 06:26

گۆڤارى ئه‌كاديمياى كوردى ژماره‌ 42

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ گۆڤارى ئەکادیمی

« حوزەیران 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.