Homeهەواڵسمینارێك ده‌رباره‌ى كه‌ڵتوورى كاكه‌ییه‌كان، بۆ به‌ڕێز.. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى

سمینارێك ده‌رباره‌ى كه‌ڵتوورى كاكه‌ییه‌كان، بۆ به‌ڕێز.. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 00:43

كه‌ڵتوورى كاكه‌ییه‌كان


                                                                                                                                                           فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى

ئێواره‌ى ڕۆژى 18/4/2011، له‌ناو هۆڵى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى، له‌ ئه‌كادیمیاى كوردى، به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ مامۆستایانى زانكۆ و ڕووناكبیران و نووسه‌ران،  ئێواره‌ كۆڕێك بۆ به‌ڕێز.. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى، له‌ژێر ناوى كه‌ڵتوورى كاكه‌ییه‌كان سازكرا، له‌م كۆڕه‌دا ناوبراو  تیشكى خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ كۆمه‌ڵێك لایه‌ن و باس و خواسى گرینگ له‌ كه‌لتوورى كاكه‌ییه‌كان، وتى: كه‌لتوورى كاكه‌یی، كه‌لتوورێكى تێكه‌ڵاوه‌، ڕه‌گه‌زى زه‌رده‌شتى، میترایى، جوله‌كه‌یى، یه‌هودى، ئیسلامى تێدایه‌.ئاینى كاكه‌یی ئاینێكى ده‌مارگیر نییه‌، كاكه‌ییه‌كان عارفه‌ گه‌وره‌كانى وه‌كو حه‌لاج، سه‌هره‌وه‌ردى، نه‌سیمى، به‌ هى خۆیان ده‌زانن،جگه‌ له‌وه‌ پێوه‌ندییه‌كى  قووڵ له‌نێوان عه‌له‌وییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ ئایینه‌كانى دیكه‌ هه‌یه‌
له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى وتى: ژن لاى كاكه‌ییه‌كان  پیرۆزه‌، هه‌روه‌كو چۆن مریه‌م  له‌ ئاینى مه‌سیحى پیرۆزه‌، لاى كاكه‌ییه‌كانیش ئه‌و پیرۆزییه‌ به‌ ژن دراوه‌، لایه‌نێكى تر له‌ كه‌لتوورى كاكه‌ییه‌كان بریتییه‌ له‌ بایه‌خدان به‌ مۆسیقا، كه‌ له‌هه‌موویان گرینگتر ئامێرى ته‌میره‌ - ته‌مبووره‌، كه‌ له‌ بۆنه‌ ئاینییه‌كان ته‌میره‌ ده‌ژه‌نن، كاتێ یه‌كێك ده‌مرێ ته‌میره‌ى بۆ ده‌ژه‌نن، چونكه‌ له‌ ئاینى كاكه‌یی نابى مرۆڤ بگرى. جا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لتووره‌ كۆمه‌ڵێك شت بنیاد نراوه‌.
لایه‌نێكى تر له‌ كۆڕه‌كه‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر شوێنه‌واره‌ جێماوه‌كانى كاكه‌ییه‌كانه‌ له‌ مێژوودا، كه‌ 26 شوێنه‌وارى گرنگى كاكه‌ییه‌كان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها له‌ مێژوودا كاكه‌ییه‌كان جینۆساید كراون، گۆڕه‌كانیان له‌ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌حه‌سه‌ن دایه‌.
دوا شت كه‌ باسیكرد شوێنى جوگرافیى كاكه‌ییه‌كان بوو، كه‌ له‌ كرماشان و هه‌مه‌دان و كه‌ركووك و هه‌ولێر دا هه‌ن. ته‌نانه‌ت كاكه‌یى غه‌یره‌ كوردیش هه‌یه‌.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« تەمموز 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.