Homeهەواڵد. حەیدەر لەشكری باس لە گوتاری سەلەفی لە ڕوانگەی (ئیبن تەیمیە) بۆ كورد دەكات

د. حەیدەر لەشكری باس لە گوتاری سەلەفی لە ڕوانگەی (ئیبن تەیمیە) بۆ كورد دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2015 06:13

ئەكادیمیای كوردی لە درێژەی كاروچالاكییەكانی رۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 26/10/2015 لەناو تەلاری ئەكادیمیای كوردی كۆرێك بۆ بەرێز(د.حەیدەر لەشكری) لەژێر ناوی (كورد وەك دوژمن لە گوتاری فیقهیی سەلەفیدا- ڕوانگەی ئیبن تەیمیە) ڕێكدەخات.

ئیبن تەیمیە وەک کۆڵەگەیەکی بنەڕەتی هزری هاوچەرخی ئیسلامیی دەردەکەوێ، کە تێز و بۆچونەکانی لە ئێستای بزاوتە ئیسلامییە سەلەفیگەراکاندا کاریگەری چارەنوسسازیان هەیە. ئەو زانایە لە نێو دەقەکانی خۆیدا خوێندنەوەیەکی فیقهیی خۆی بۆ کوردان هەبووە. چ سەبارەت بە پێگە و پێکهاتەی کۆمەڵایەتییانەوە بوبێ یانیش بیروباوەڕی ئایینیان. تێگەیشتن لەو خوێندنەوەی ئیبن تەیمییە، تێگەیشتن دەبێ لە چۆنییەتی لەخۆگرتن یان دژایەتیکردنی ڕەگەزێکی مرۆیی وەک کورد لە نێو گوتارێکی سەلەفیگەرا، کە لە ئەمڕۆی کۆمەڵگای ئیسلامیدا کارایە..ئەم سیمینارە دەخوازێ لە چۆنییەتی وێناکردنی گوتاری سەلەفی بۆ کورد بگات، لە میانەی شرۆڤەکردنی تێز و بۆچونەکانی ئیبن تەیمیە لە بارەیانەوە

هاتن بۆ هەمووانە

ڕاگەیاندنی ئەكادیمیای كوردی

ئه‌م بابه‌ته‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2015 08:30

« نیسان 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.