Homeهەواڵسه‌فه‌رى شاندى زانستيى ئه‌كاديمياى كوردى بۆ وڵاتى پۆڵه‌ندا

سه‌فه‌رى شاندى زانستيى ئه‌كاديمياى كوردى بۆ وڵاتى پۆڵه‌ندا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 15 تشرینی دووەم 2016 09:56

ئامانجى پڕۆژه‌ى ( بيبليۆگرافياى كورد و كوردستان له‌ پۆڵه‌ندا )  له‌ ئاماده‌كردنى پ.ي.د. عه‌دنان عۆده‌ عه‌باس.. كتێبێكه‌ بۆ تۆماركردنى ناونيشانى هه‌موو ئه‌و لێكۆلينه‌وه‌ و نامه‌ زانكۆيى و پرۆژه‌ و كۆنفرانسى په‌يوه‌ندييان به‌ كورد و كوردستانه‌وه‌ هه‌يه‌ له‌ پۆڵه‌ندا. به‌تايبه‌تى هى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك.

بێ گومان كارێكى له‌م جۆره‌ پێويستى به‌ دواداچوونه‌وه‌يه‌كى به‌رده‌وام هه‌يه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شاندێك پێكهێنرا له‌ پ.د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌لى بۆتانى و پ.ي.د عه‌دنان عۆده‌ عه‌باس، كه‌ ماوه‌ێيكى دوور و درێژ له‌ زانكۆكانى پۆڵه‌ندا كارى كردووه‌ و شاره‌زاى زمانى پۆڵۆنييه‌، بۆ ده‌ستكه‌وتنى بڵاوكراوه‌ كوردۆلۆجييه‌ نوێيه‌كان و چالاكييه‌كانى تر له‌م وڵاته‌دا، وه‌ك كتێبى ( ناوم كوردستانه‌) كه‌ له‌م دواييه‌دا  له‌لايه‌ن رۆژنامه‌نووسيى پۆڵه‌ندى ( ڤيتۆڵد ريپتۆڤيچ ) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

شانده‌كه‌ سه‌ردانى زانكۆى ( ئاده‌م ميتسكيفچ ) ى كرد له‌ بۆزنان و زانكۆى ( ياگيلۆ نسكى ) له‌ كراكۆف و زانكۆى (وارسۆ).

له‌م سه‌ردانه‌‌دا شانده‌كه‌ چاوى به‌ چه‌ند ئه‌كاديميست و رۆژهه‌لات ناس و قوتابيێك كه‌وت له‌ په‌يمانگه‌كانى لێكۆلينه‌وه‌ ئاسياييه‌كان و رۆژهه‌لاتناسى و وه‌ره‌شه‌ى لێكۆلينه‌وه‌ كوردييه‌كان و زانسته‌ سياسيه‌كان و ڕۆژنامه‌گه‌رى.

هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ چاويان به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ خوێندكار و مامۆستا و بايه‌خده‌ران كه‌وت.

باسى جموجۆل و بڵاوكراوه‌كانى ئه‌كاديمياى كوردييان بۆ كرا گفتوگۆى ڕێگاى هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ ئه‌كاديمياى كوردى باسكرا.

هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ سه‌ردانى كتێبخانه‌كانى ئه‌و زانكۆيانه‌يان كرد و له‌ سيمينارى كۆنفرانسى لێكۆڵينه‌وه‌ كوردييه‌كان له‌ زانكۆى ياگيلۆنسكى له‌ 26ى تشرينى يه‌كه‌مى ساڵى 2016دا ئاماده‌بوون.

هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ سه‌ردانى هه‌ندێ له‌ شوێنه‌واره‌ كۆنه‌كانى ئه‌و شاره‌ى كرد . سه‌رۆكى ئه‌كاديميا ژماره‌يه‌ك كتێب و چاپكراوى ئه‌كاديمياى پێشكه‌ش به‌و شوێنانه‌ كرد كه‌ سه‌ردانيان كردن.

شانده‌كه‌ سوپاسى په‌يمانگه‌ و زانكۆ و مامۆستاكان ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازييه‌ گه‌رمه‌ى له‌ شانده‌كه‌يان كرد و ئاماده‌يى خۆيان ده‌رخست بۆ هاوكارى زانستيى له‌گه‌ڵ ئه‌كاديميادا.

هه‌روه‌ها سوپاسى قونسوڵيه‌تى پۆڵه‌نديى له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ين بۆ ئه‌و ئاسانكاريانه‌ى ڕه‌خسانديان بۆ ده‌سكه‌وتنى ڤيزاى شانده‌كه‌ .

 

زيارة وفد الأكاديميّة الكورديّة إلى بولندا

 

يهدف مشروع (بيبليوغرافيا الكورد وكوردستان في بولندا) لمعدّه المنسّب إلى الأكاديميّة الكورديّة في أربيل أ.م.د. عدنان عودة عبّاس، إلى إصدار كتاب يوثّق ما نشر من أعمال ودراسات وبحوث ورسائل وأطاريح، وما نظّم من مشاريع وندوات ومؤتمرات تتعلّق بقضايا الكورد وكوردستان في جمهوريّة بولندا خلال القرنين العشرين والحادي والعشرين بشكل خاصّ. ولا شكّ أنّ عملاً مثل هذا يتطلّب متابعات متواصلة، ورصد كلّ ما هو جديد، لذا جاءت زيارة بولندا للفترة 19-30 تشرين الأوّل 2016، من قبل الوفد المتكوّن من رئيس الأكاديميّة أ.د. عبدالفتّاح علي بوتاني، ومؤلّف البيبليوغرافيا، فرصة للحصول على تلك الإصدارات الكوردولوجيّة الجديدة وأوجه النشاط الأخرى في هذا البلد، ومنها الكتاب الموسوم بـ(اسمي كوردستان)، الصادر مؤخّراً للصحفي البولندي فيتولد ريبتوفيتش.

قام الوفد بزيارة جامعة آدم ميتسكيفيتش في بوزنان، وجامعة ياغيللونتسكي في كراكوف، وجامعة وارسو، والتقى بعدد من الأكاديميّن والمستشرقين والطلبة في معاهد الدراسات الآسيويّة والاستشراق وورشتي الدراسات الكورديّة، والعلوم السياسيّة والصحافة، وعرّف بالأكاديميّة ومطبوعاتها، وناقش سبل التعاون معها ومع مجلّتها، واطّلع على مكتبات هذه الجامعات، وحضر جانباً من ندوة الدراسات الكورديّة بجامعة ياغيللونسكي في يوم 26 تشرين الأوّل، فضلاً عن زيارة عدد من المعالم القديمة والحديثة لمدن الجامعات المذكورة أعلاه. كما أهدى رئيس الأكاديميّة الكورديّة تلك المعاهد التي زارها الوفد مجموعة من إصدرات الأكاديميّة.

يسرّ الوفد أنْ يقدّم شكره الجزيل وامتنانه للمعاهد البولنديّة وأساتذتها على التعاون والاهتمام بالوفد والحفاوة به، كما يعبّر عن شكره الجزيل للقنصليّة البولنديّة في أربيل على التسهيلات المتعلّقة بالتأشيرة.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1625 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 22 تشرینی دووەم 2016 07:30

« تشرینی یەکەم 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.