ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 08 کانونی یەکەم 2016 09:29

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 7/12/2016، سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مانى كوردستان و رووناكبيرى كورد ئه‌رسه‌لان بايز سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ  د.عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى و د.نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كاديميا كۆبووه‌وه‌ و پاشان به‌شه‌كانى ئه‌كاديمياى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و سه‌ردانى كتێبخانه‌ى ئه‌كاديمياى كوردى كرد، دواتر له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌كاديمياوه‌ چه‌ندين دانه‌ له‌ كتێبه‌ چاپكراوه‌كانى ئه‌كاديميا به‌ دياريى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزيانكرا.

ڕاگه‌ياندنى ئه‌كاديمياى كوردى 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1820 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌