Homeهەواڵوه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستیى سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد

وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستیى سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 26 ئەیلول 2019 07:59

وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستیى سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد

 

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 25/9/2019، به‌ڕێز دکتۆر ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستیى به‌ياوه‌رى چه‌ند راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد و له‌لايه‌ن پ. د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى و د. نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى و م. محه‌مه‌د حه‌مه‌ باقى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌كاديميا پێشوازيیەکی گەرمییان لێوەكرا.

له‌سه‌ره‌تادابەڕێزیان به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون به‌كاروچالاكييه‌كانى ئه‌كاديمياى كوردىبه‌شه‌كانى كتێبخانه‌ و ناوه‌ندى ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌ و به‌ش و هۆبه‌ جياجياكانى ئه‌كاديمياى به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 له‌دانيشتنه‌كه‌دا پ. د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى سوپاسى ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌زيرى خوێندنى باڵاى كرد بۆ ئه‌كاديمياى كوردى وتى: يه‌كه‌مجاره‌ وه‌زيرێكى خوێندنى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش جێگاى حۆشحاڵيمانه‌ و ئه‌م سه‌ردانه‌ش جۆرێكه‌ له‌ گرينگيدان به‌زمانى كوردى و هيواى به‌رده‌وامیى بۆ ئه‌م جۆره‌ په‌يوندیيانه‌ خواست.

له‌لايه‌ن خۆشیيه‌وه‌ بەڕێز د.ئارام قادر سوپاسى ئه‌م پێشوازييه‌ گه‌رمه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌كاديمياى كوردى كرد وتى: ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ين بۆ پارستن و به‌ره‌و پێشبردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌وه‌ى زمانه‌كه‌مان له‌ هه‌موو مه‌ترسیيه‌ك بپارێزين و هه‌ول بۆ پێشخستنى بده‌ينبه‌شێوه‌يه‌كى زانستى.

دواتر د. نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى چه‌ند پێشنيازێكى خسته‌ڕوو ئه‌وانيش.

يه‌كه‌م: دابينكردنى زه‌ماله‌ى خوێندن بۆ ئه‌كاديمياى كوردى بۆ ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ پسپۆڕى زۆر تايبه‌ت و ده‌گمه‌نن  وه‌ك به‌شى كتێبخانه‌ و ده‌ستنووس و ئه‌رشيڤسازى.

دووه‌م: يه‌كخستن و ڕێكخستنى كاتالۆگى هه‌موو كتێبخانه‌ زانكۆييه‌كانی کوردستان.

سێيه‌م: بايه‌خدان به‌ زمانى كوردى و به‌ستنى كۆنفراسى هاوبه‌ش لەبارەی زمانى كوردى و يه‌كخستنى ڕێنووسى كوردى لە داوودەزگە حوکوومەتییەکان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« تشرینی دووەم 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.