Homeهەواڵئێواره‌ كۆڕێكى بۆ به‌ڕێزان عومه‌ر شێخمووس و نه‌وزاد عه‌لى ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ى چاپكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ژماره‌كانى گۆڤارى كوردستان (1958- 1974 ) ى كۆمه‌له‌ى خوێندكارانى كورد له‌ ئه‌وروپا سازكرد

ئێواره‌ كۆڕێكى بۆ به‌ڕێزان عومه‌ر شێخمووس و نه‌وزاد عه‌لى ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ى چاپكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ژماره‌كانى گۆڤارى كوردستان (1958- 1974 ) ى كۆمه‌له‌ى خوێندكارانى كورد له‌ ئه‌وروپا سازكرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 00:46

ڕۆژى چوارشه‌مه‌ 30 \11\2011 كاتژمێر چوارى ئێواره‌ له‌ هۆلى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى، ئێواره‌ كۆڕێكى بۆ به‌ڕێزان عومه‌ر شێخمووس و نه‌وزاد عه‌لى ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ى چاپكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ژماره‌كانى گۆڤارى كوردستان (1958- 1974 ) ى كۆمه‌له‌ى خوێندكارانى كورد له‌ ئه‌وروپا سازكرد. له‌م كۆڕه‌دا كه‌ سه‌ره‌تا نه‌وزاد عه‌لى باسى كاره‌كانى خۆى له‌ بوارى كۆكردنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ كوردییه‌كانى ئه‌وڕوپا كرد به‌تایبه‌تیش به‌ڵگه‌نامه‌و بڵاوكراوه‌كانى كۆمه‌ڵَه‌ خوێندكارانى كورد له‌ ئه‌وروپا و به‌ تێروته‌سه‌لى باسى چیڕۆكى دۆزینه‌وه‌ و ئاماده‌كردنى هه‌موو ژماره‌كانى گۆڤارى ئه‌م گۆڤاره‌ى كرد. پاشان مامۆستا عومه‌ر شێخمووس باسى كۆمه‌ڵه‌ى خویندكارانى كورد و بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆى له‌گه‌ل ئه‌و گۆڤاره‌دا گێڕایه‌وه‌، دواتر ده‌رگاى گفتوگۆ كرایه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه‌، د0 ئیبراهیم دزه‌یى د0 جه‌مشید حه‌یده‌رى 0 د 0 شوكریه‌ ڕه‌سوول 0 د0 حه‌سه‌ن جاف چه‌ندین پرسیارى وردیان وروژاند و باسه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.دواجار سێ كتێب به‌دیارى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كران 0
1- سه‌رجه‌م ژماره‌كانى گۆڤارى كوردستان   
2- بیره‌وه‌ریه‌كانى عومه‌ر شێخمووس                   
3- ڕۆژنامه‌ى خه‌بات (باڵى مه‌كته‌بى سیاسیى "پ. د.ك)
كه‌ به‌ ئیمزاى نووسه‌ره‌كان پێشكێش به‌ ئاماده‌بووان كران. 

ئه‌م بابه‌ته‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« ئاب 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.