Homeهەواڵد. ئیسماعیل بێشکچى: سەردانى ئەکادیمیاى کوردى دەکات و کۆڕێکى تایبەت لە تەلارى ئەکادیمیا پێشکەش دەکات

د. ئیسماعیل بێشکچى: سەردانى ئەکادیمیاى کوردى دەکات و کۆڕێکى تایبەت لە تەلارى ئەکادیمیا پێشکەش دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 06 حوزەیران 2014 11:00

د. ئیسماعیل بێشکچى: سەردانى ئەکادیمیاى کوردى دەکات و کۆڕێکى تایبەت لە تەلارى ئەکادیمیا پێشکەش دەکات

 

لە ئێوارە کۆڕێکى تایبەتدا کە لە تەلارى  ئەکادیمیا لەلایەن سۆسیۆلۆگ و نووسەرى ناودارى تورک د.ئیسماعیل بێشکچى، لەژێر ناوى: (ئازادى ڕامان ، ئازادى چاپەمەنى و ئازادى ئەکادیمى) لە 1/6/2014 پێشکەش کرا،کەسانێکى زۆرى لە ڕووناکبیر و مامۆستاى زانکۆ ئامادەى بوون .

سەرەتا د.نورى تاڵەبانى سەرۆکى ئەکادیمیاى کوردى بەخێرهاتنى کرد وتى: ئەمرۆ ئەکادیمیاى کوردى زۆر بە خۆشحالیەوە ئەم کۆڕە تایبەتییەى بۆ  زاناى گەورەى تورک د.ئیسماعیل بێشکچى ڕێکخستووە .هەروەها وتى د.ئیسماعیل بێشکچى بەلاى ئەکادیمیاى کوردیەوە بێگانە نیە، چونکە پتر لە شەش ساڵە هەڵبژێراوە بە ئەندامى شەرەفى ئەم دەزگایە،واتا لە سەرەتاى ساڵى 2008 بە تێکڕاى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى ئەکادیمیاى کوردى ئەندامیەتى شەرەفى پێ بەخشراوە. دۆستایەتى ئەم پیاوە گەورەیە بۆ کورد کۆنە ئەو پتر لە 17 ساڵ لەژیانى لاویەتى خۆى لە زیندانە تاریکیەکانى تورکیا بەسەربردووە لە پێناو داکۆ کیکردنى لە بوونى کورد،کە لە تورکیا بە" تورکى شاخاوى" پێناسە دەکرا.

لەکۆتاییدا سەرۆکى ئەکادیمیاى کوردى بەشێک لە بیرەوەرییەکانى خۆى لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچى زاناو مرۆڤ دۆست  گێڕایەوە .

د. ئیسماعیل بێشکچى سەرەتا سوپاسى ئەکادیمیاى کوردى کردو وتى : زۆر خۆشحالم کە ئەندامى فەخرى ئەکادیمیاى کوردیم وئەوە جێگاى دڵخۆشیە بۆ من .

هەروەها وتى شوێنەکانى وەکو ئەکادیمیا و زانکۆکەکان ئەو شوێنانەن کە زانست تێیدا بەرهەمى هەیە،بەڵام بۆ ئەوەى لە شوێنە ئەکادیمیاکان و زانکۆکان بە ڕاستى زانست بەرهەم بێت، پێویستە ئازادى کارکردن و ئازادى ئەکادیمى و ئازادى ڕادەربڕین فەراهەم کرابێت

لەکۆتاییدا، سەرۆکى ئەکادیمیا خەڵاتى تایبەتى ئەکادیمیاى کوردى پێشکەش بەم نووسەرە گەورەیە کرد، لەنێو چەپڵەڕێزانى ئامادەبووان و کۆتایى بە مەراسیم و کۆڕەکە هێنرا.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 26 حوزەیران 2014 10:43

« تەمموز 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.