Homeهەواڵئه‌كادیمیاى كوردى، یادى د. عیسمه‌ت شه‌ریف وانلى كرده‌وه‌

ئه‌كادیمیاى كوردى، یادى د. عیسمه‌ت شه‌ریف وانلى كرده‌وه‌

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 00:47

ئه‌كادیمیاى كوردى، یادى د. عیسمه‌ت شه‌ریف وانلى كرده‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنى ئه‌كادییمیاى  كوردى

ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 22/1/2012  له‌ته‌لارى ئه‌كادیمیاى كوردى، له‌ هۆڵى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى ئێواره‌كۆڕێك بۆ چله‌ى ماته‌مینى مێژوونووس و خه‌باتكار و تێكۆشه‌رى دیارى بزوتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى .د.عیسمه‌ت شه‌ریف وانلى ڕێكخرا، كه‌ تیایدا چه‌ندین ڕۆشنبیرو نوسه‌رو ئه‌كادیمی ئاماده‌ بوون.له‌م ئێواره‌كۆڕه‌ پۆلیك له‌ هاوڕێ و هاوڕێگاكانى .د.عیسمه‌ت  وانلى، كه‌ پێكهاتبوون  له‌ "د.نورى تاڵه‌بانى،د.شه‌فیق قه‌زاز، د.عیززه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ، د.جه‌بار قادر، د.جه‌مشید حه‌یده‌رى" به‌شداربوون و   هه‌ر یه‌ك له‌م به‌ڕێزانه‌  بیره‌وه‌رى و یاده‌وه‌رى خۆیان له‌گه‌ڵ وانلى  گێڕایه‌وه‌.
 سه‌ره‌تا.د.عززه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كردو باسى ژیانى پر قوربانیدان و هه‌ڵوێسته‌كانى  وانلى كرد، كه‌ تیایدا چۆن خه‌باتى بۆ كورد كردووه‌. پاشان د. شه‌فیق قه‌زاز باسى ڕۆڵى .د.عسمه‌ت شه‌ریف وانلى كرد له‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنى كێشه‌ى كورد  له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه‌ ده‌یزانى به‌چ زمان و شێوه‌یه‌ك قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى تر بكا بۆ گه‌یاندنى كێشه‌ و مه‌سه‌له‌ گرینگ و گه‌وره‌كانى كورد،جگه‌ له‌مه‌ش باسى  ڕۆڵ  و كاریگه‌رى وانلى له‌ناو شۆرشى ئه‌یلوول كرد كه‌ چۆن كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ بارودۆخى ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى شۆڕشى ده‌كۆڵیه‌وه‌. هاوكات له‌ ناوه‌ڕاستى ئێواره‌ كۆره‌كه‌دا فیلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌یى له‌ باره‌ى ژیان و خه‌باتى وانلى نمایش كرا، كه‌ تیایدا له‌م فیلمه‌ دیكۆمێنتاریه‌دا له‌ دیمانه‌یه‌كدا باسى له‌په‌یماننامه‌ى لۆزان ده‌كرد، كه‌ چۆن ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ نه‌هامه‌تى بۆ گه‌لى كورد هێناوه‌ دواتر یه‌كێكى تر له‌ هاوڕێیانى وانلى به‌ڕێز د.نوورى تاڵه‌بانى بیره‌وه‌رى و یاده‌وه‌ریه‌كانى خۆى  له‌گه‌ڵ  وانلى گێڕایه‌وه‌ كه‌ چۆن هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى ته‌رخان كردبوو بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد، هه‌روه‌ها .د.جه‌بار قادر له‌وته‌یه‌كى كورت باسى له‌ په‌یوه‌ندى .د.عیسمه‌ت كرد له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فاى بارزانى، كه‌ له‌ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو وانلى نوێنه‌رى بارزانى بووه‌ له‌ ئه‌وروپا. باسى  له‌ وه‌ش كرد كه‌ چۆن كه‌سێكى نهێنى پارێز بوو  له‌ كاره‌ سیاسیه‌كاندا.له‌ كۆتاییدا .د.جه‌مشید حه‌یده‌ر باسى له‌وه‌ كرد كه‌ چۆن بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌غدا وانلى ناسى، جه‌مشید دوو داواكارى له‌ ئه‌كادیمیاى كوردى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو، یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانى وانلى كۆ بكرێته‌وه‌ له‌چاپ بدرێت، دووه‌میش پێویسته‌  حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یارمه‌تى خێزانه‌كه‌ى بدات، چونكه‌ ئێستا له‌ له‌ بارو گوزه‌رانێكى خراپدا ده‌ژین.
له‌دوا وێستگه‌شدا فه‌رهاد عه‌ونى چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى وانلى پێشكێش كرد. 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« تشرینی دووەم 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.