Homeهەواڵئەکادیمیاى کوردى کار لەسەر یەکخستنى سەدان وشە و زاراوەى تایبەت بە دەزگاکانى حکومەتى هەرێم دەکات

ئەکادیمیاى کوردى کار لەسەر یەکخستنى سەدان وشە و زاراوەى تایبەت بە دەزگاکانى حکومەتى هەرێم دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 25 تشرینی دووەم 2014 08:40

ئەکادیمیاى کوردى بە سەدان وشە و زاراوە و فۆرمى تایبەت بە دەزگاکانى حکومەتى چووەتەوە، کە وەزارەتى دارایى و چەندین وەزارەتى دیکە لە هەرێمى کوردستان رۆژانە بەکاریان دێنن.
لە نووسراوێکدا بە ژمارە (21) لە 8/1/2013 و هاوپێچەکەى کە وەزارەتى دارایى و ئابوورى ئاراستەى ئەکادیمیاى کوردى کردبوو لە بارەى چەندین فۆرم و وشە و زاراوانەى کە دەزگاکانى حکومەتى هەرێم بەکاریان دێنن و لە زمانى عەرەبییەوە وەرگێڕاوەنەتە سەر زمانى کوردى، هاتووە لێژنەى زاراوە لە ئەکادیمیاى کوردى، بە سوود وەرگرتن لە کارەکانى ئەو لێژنەى پێشتر بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە پێکهاتبوو ، بە هاوکارى کەسانى شارەزا لە بوارى بانک و ژمێریاریى، بە هەموو ئەو فۆرم و وشە و زاراوە و دەستەواژانەدا چووەتەوە کە لە دەزگاکانى ئەو وەزارەتەو و وەزارەتەکانى داد، شارەوانى و گەشتوگوزار، ناوخۆ، ئاوقاف و کاروبارى ئایینى، کشتوکاڵ و ئاودێرى، بازرگانى و پیشەسازى، گواستنەوە بەکاریان دێنن.
هەر لەو نووسراوەدا ئەکادیمیاى کوردى ئامادەیى خۆى بۆ هاوکاریکردنى هەموو وەزارەت و دەزگاکانى حکوومەتى هەرێم دەربڕیوە، بۆ یەکخستنى هەموو ئەو فۆرم و وشە و زاراوانەى لە دەزگاکانى حکوومەت بە کاردێن.
وێنەى ئەو نووسراوە بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى دادوەریى و هەموو وەزارەتەکان و لێژنەکانى پەرلەمان و پارێزگاکان نێردراوە.

ڕاگەیاندنى ئەکادیمیاى کوردى  

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 01 کانونی یەکەم 2014 07:49

« حوزەیران 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.