Homeهەواڵلە ئەکادیمیاى کوردى خوێندنەوەیەک بۆ کۆمەڵە شیعرى (ئەوین ژەن) ى ئارام ساڵح دەکرێت

لە ئەکادیمیاى کوردى خوێندنەوەیەک بۆ کۆمەڵە شیعرى (ئەوین ژەن) ى ئارام ساڵح دەکرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014 09:05

 

 

 


لە درێژەى چالاکییەکانییدا، ئەکادیمیاى کوردى لە رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 10/12/2014، کاتژمێر 4ى  ئێوارە و لەناو تەلارى ئەکادیمیاى کوردى، کۆڕێک بۆ بەڕێز (م. عەبدولخالق یەعقووبى) لەژێر ناونیشانى (وێنەى جوانیى لە ئاوێنەى تەلخى بووندا " خوێندنەوەیەک بۆ کۆمەڵە شیعرى (ئەوین ژەن) ى ئارام ساڵح) ساز دەکات.
لەم کۆڕە رەخنەییدا، عەبدولخالق یەعقووبى، رەخنەکارى ئەدەبى، باس لە جیهانى ئیماژیى و واتاییى کۆمەڵە شیعرى "ئەوین ژەن" ى شاعیرى کۆیى ئارام ساڵح دەکات و لە رێگاى شیکردنەوەى بابەتیانەى چەند نموونە شیعرێک تیشک دەخاتە سەر جیهانى جوانیناسانەى شیعرەکانى "ئەوین ژەن"، و لە لایەکى تر پڕاییى و بۆشاییى مەعریفیى پەیڤى ئەو کۆمەڵە شیعرە بەرجەستە دەکاتەوە.


ڕاگەیاندنى ئەکادیمیاى کوردى

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« نیسان 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.