Homeهەواڵلە ئەکادیمیاى کوردى کتێبخانەێکى گەورە کرایەوە

لە ئەکادیمیاى کوردى کتێبخانەێکى گەورە کرایەوە گرنگ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 31 کانونی یەکەم 2014 09:21

 

 

 

 

 

 

 

 

 
کتێبخانەى تازەى ئەکادیمیاى کوردى لە کاتژمێرى 10.30 بەیانى سێ شەمووى ڕێکەوتى 30/12/2014، لەلایەن دکتۆر نوورى تاڵەبانى، سەرۆکى ئەکادیمیا، بە ئامادەبوونى چەند بەرپرسێکى حکوومى و ئەندامى پەرلەمانى هەرێم و کۆمەلِێک لە مامۆستایانى زانکۆ و کەسایەتى ڕۆشنبیرى کرایەوە. سەرەتا سەرۆکى ئەکادیمیا بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و وتى، بە پێویستى دەزانم ڕووناکى بخەمە سەر چۆنیەتى دروستکردنى ئەم کتێبخانەیە، کە پێشتر لە جێگاێکى بچووک بوو، ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى لەسەر تەرخانکردنى بڕێک پارە بۆ دروستکردنى لەناو تەلارى ئەکادیمیا دا و داواى لە پارێزگاى هەولێر کرد پرۆژەکە جێ بەجێ بکات، کە ماوەیەک دواکەوت بە هۆى کۆچکردنى بەڵێندەرەکە.   
لەم کتێبخانەدا زیاتر لە (12000) دوانزە هەزار کتێبى جۆراوجۆر بە زمانى کوردى، عەرەبى، فارسى، ئینگلیزى و تورکى لاتینى هەیە، جگە لە چەندین فەرهەنگى زمانەوانى بەو زمانانە. بەشى زۆرى ژمارەکانى رۆژنامەى (الوقائع العراقیە) و ژمارەى (1 تا 71)ى (پرۆتۆکۆڵەکانى) پەرلەمانى هەرێم و ژمارەى ( 1 تا 50) (لغە نامە) و (329) نامەى ماستەر و دکتۆرا، جگە لە بەرهەمەکانى ئەکادیمیا، کە تا ئێستا گەیشتوونەتە (269) کتێب. بەشى دەستنووس و بەڵگەنامەش لەم کتێبخانەیە هەیە، بە ئومێدى ئەوەى جێگا کۆنەکەى کتێبخانەکە، لەپاش چاککردنى، بکرێتە جێگاێکی تایبەت بۆ ئەو دۆکیمەنتانە. پاشان سەرۆکى ئەکادیمیا ئاماژەى بۆ ئەو کتێبانە و ژمارەکانى کرد کە لە کتێبخانەیە هەیە
بە زمانى کوردى
  لە بەشى مێژوو و جوگرافیا و یاداشت، ( 1678)، کتێب هەیە
    لە بەشى ئەدەب (2137)، کتێب
   لە بەشى زمان (212)، کتێب
   لە بەشى کۆمەڵایەتى (704)، کتێب
   لە بەشى ئاین (222) کتێب
   لە بەشى فەلسەفە (224)، کتێب، جگە لە بەشى هونەرى و پزیشکى و فیزیا و کیمیا
بە زمانى عەرەبى
    بەشى مێژوو (2000) کتێب
    بەشى ئەدەب (600)، کتێب
    بەشى هونەرى (69)،کتێب
   بەشى زمانەوانى (212)، کتێب
   بەشى کۆمەڵایەتى (1008) کتێب
    بەشى ئاین (314)، کتێب.
    بەشى فەلسەفە (274)، کتێب
لەبارەى (فەرهەنگ/ معجم) لەم کتێبخانەیە، ژمارەیان (150) دانەیە، بە کوردى و چەندین زمانى دیکە، و پرۆتۆکۆڵەکانى پەرلەمانى هەرێم، لە ژمارە (1 تا 71) و رۆژنامەى (وقائع العراقیە) لە ژمارەکانى ساڵى (1970) تا ساڵى (2002) و گۆڤارى (مەتین) ژمارەکانى (21 تا 132) و گۆڤارى (کاروان) ژمارەکانى (21 تا 64) و (لغە نامە) ژمارەکانى (1- 50). سەرۆکى ئەکادیمیا پاشان ئاماژەى بۆ بوونى دوو کتێبخانەى تایبەت کرد، کە خوالێخۆشبووان: د. ئەوڕەحمانى حاجی مارف و مەلا شوکر پێشکەشیان کردووە بەم کتێبخانەکەیە، کە لە جێگایەکى تایبەتدا بە ناوى ئەوانەوە دانراون. د. نوورى تاڵەبانى باسى ئەوەشى کرد، ئەگەر ئەکادیمیا فەرمانبەرى تازەى بۆ دامەزرێنن، لەپاش دەوامى ڕەسمیش دەرگاى کتێبخانەکەى دەکاتەوە بۆ مامۆستایان و خوێندکار و کەسانى دى کە لە کاتى دەوامدا ناتوانن سەردانى بکەن و وتى، دەتوانین کارتى تایبەتیان بۆ دروست بکەین، کە دەرگایەکى تایبەت لەلاوە کراوەتەوە بۆ هامشۆکردنیان بۆ سەردانى کتێبخانەکە. دواتر میوانەکان بەسەر بەشەکانى کتێبخانەکەدا سووڕانەوە، لە کۆتاییدا دیارى تایبەت بەسەریانا دابەش کرا، کە بریتى بوو لە چەند کتێبێک ئەکادیمیا لەم دواییەدا بڵاوى کردوونەتەوە.   














 

 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 31 کانونی یەکەم 2014 09:32

« نیسان 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.