Homeهەواڵئه‌كادیمیاى كوردى كۆڕێكى بۆ وتووێژ له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى زمان، ناسنامه‌ و فه‌رهه‌نگى كوردى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانى ئیلام و كرماشان رێكخست.

ئه‌كادیمیاى كوردى كۆڕێكى بۆ وتووێژ له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى زمان، ناسنامه‌ و فه‌رهه‌نگى كوردى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانى ئیلام و كرماشان رێكخست.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 16 ئازار 2015 07:20

ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 10/3/2015، رێکخڕاوی (خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری) به‌هاوکاری ئەکادیمیای کوردی، كۆڕێكى بۆ به‌رێز" سه‌جاد جه‌هانفه‌رد" ناسراو به‌ (ژیار) له‌ ژێر ناونیشانى "بووژانەوەی زمان،ناسنامە و فەرهەنگی کوردی لە دەڤەرەکانی ئیلام و کرماشان" ڕێكخست.

كۆڕه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى كۆمه‌لێك ئه‌دیب و نووسه‌ر و مامۆستایانى زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا كۆڕگێر تیشكى خسته‌ سه‌ر فۆلكلۆر و پێناسه‌ى وشه‌ى فۆلكلۆر و ئاماژه‌ى به‌ گرینگى بووژانه‌وه‌ى فۆلكلۆر كرد، كه‌ چۆن ده‌بێته‌ بنامه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنى زمانى كوردى.

 له‌به‌شى دووه‌مى كۆڕه‌كه‌دا كورگێڕ باسى له‌ گرینگى زمانى كوردى كرد و شرۆڤه‌ى شێوه‌زاره‌كانى كرد له‌ ڕووى زانستى و زمانناسیه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ مێژوونووسان، به‌تایبه‌تى مێژوونووسانى ئه‌ده‌بى كوردى كه‌وتوونه‌ته‌ ناویه‌وه‌ له‌ باره‌ى دابه‌شكردنى شێوازاره‌كانى زمانى كوردى .

به‌شى كۆتایى سیمیناره‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌ بووژانه‌وه‌ى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى له‌ هه‌ردوو ده‌ڤه‌رى ئیلام و كرماشان، كه‌ تێیدا هه‌وڵ و چالاكییه‌كانى ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره‌ى خسته‌ڕوو بۆ گرینگیدان  به‌ زمان و ئه‌ده‌بى كوردى.

له‌ كۆتایى ئاماده‌بووانى كۆڕه‌كه‌ به‌ ڕخنه‌ و پرسیاره‌كانیان، كۆڕه‌كه‌یان ده‌وله‌مه‌ند تر كرد .

 

ڕاگه‌یاندنى ئه‌كادیمیاى كوردى

ئه‌م بابه‌ته‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« تەمموز 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.