Homeهەواڵپێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌ كتێبى عادات و ڕسوومه‌تنامه‌ى ئه‌كرادییه‌ى مه‌لامه‌حموودى بایه‌زیدى بۆ به‌ڕێز مامۆستا ڕه‌شێد فندى

پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌ كتێبى عادات و ڕسوومه‌تنامه‌ى ئه‌كرادییه‌ى مه‌لامه‌حموودى بایه‌زیدى بۆ به‌ڕێز مامۆستا ڕه‌شێد فندى

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 کانونی دووەم 2012 18:37

پێداچوونه‌وه‌یه‌كى سوسیۆلوجى بۆ كتێبى
(عادات و ڕسوماتنامه‌ى ئه‌كرادیه‌) ى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى..
زانا مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى، یه‌كه‌مین زاناى كۆمه‌ڵناسییه‌ له‌ناو میلله‌تى كورددا، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و له‌چه‌ند بوارێكى تردا كارى كردووه‌، وه‌ك بوارى مێژوو، بوارى زمان، بوارى ئه‌ده‌بى كوردى، به‌ڵام بوارى كۆمه‌ڵناسى، گرنگیه‌كى تایبه‌تى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن بایه‌زیدى ..
مه‌حموودى بایه‌زیدى له‌ساڵى 1797ز له‌ بایه‌زید له‌ باكورى كوردستان له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر له‌وێ ده‌ستى به‌ خوێندن كردووه‌، ئینجا سه‌فه‌رى ته‌ورێزى كردووه‌ و له‌وێ فێرى زمانى فارسى بووه‌، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شارى خۆى، شارى بایه‌زید، وده‌ستى به‌ده‌رس ووتنه‌وه‌ كردووه‌، له‌وێش بۆ شارى ( ئه‌رزڕۆم ) له‌ باكورى كوردستان ئه‌گوێزێته‌وه‌، وناسیاوى له‌گه‌لأ
( ئه‌لكسه‌نده‌ر ژابا ) قونصولى ده‌وڵه‌تى رووسیاى قه‌یصه‌رى له‌ ئه‌رزڕۆم په‌یدا ده‌كات، وهاوكاریه‌كى مێژوویى له‌ نێوان هه‌ردووكیاندا دروست ده‌بێت، چه‌ندین ده‌ستنووسى كوردى له‌لایه‌ن ( بایه‌زیدى )یه‌وه‌ خڕ ده‌كرێن، یان خۆى زۆر شت ده‌نووسێت و ده‌داته‌ ( ژابا ) ، كه‌
(ژابا)ش وه‌كو زانایه‌ك، به‌شێوه‌ێیكى زانستیانه‌، بۆ په‌رتووكخانه‌كانى ڕووسیا ده‌یاننێرێت و له‌وێ هه‌ڵده‌گیرێن و ده‌پارێزرێن، كه‌ ئێستا بووینه‌ گه‌نجینه‌یه‌كى كه‌لتورى كوردى بۆ لێكۆله‌رانى كورد.. كه‌ به‌ هه‌موویان ( 25 ) به‌رهه‌مى هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك چیڕۆك و مێژوو و ئه‌ده‌ب و زمان و كۆمه‌ڵناسى.. پێ ده‌چێت له‌ساڵى 1867ز چووبێته‌ به‌ر دلۆڤانى خوا..
كتێبى عادات و ڕسوماتنامه‌ئێ ئه‌كرادیه‌:
واته‌ داب و نه‌ریتى كورده‌كان
ئه‌م په‌رتووكه‌ له‌ساڵى 1274 ك به‌رامبه‌ر 1857 – 1858 ز نووسراوه‌ و به‌ رێگه‌ى (ژابا)وه‌ له‌ په‌رتووكخانه‌ى ( سالتیكوف / شیدرین ) داندراوه‌.. بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌ بابه‌تى ئه‌م كتێبه‌، كۆمه‌ڵناسییه‌ بۆ كورد و سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ سوسیۆلوجى كوردى، له‌هه‌مان كاتدا، په‌خشانێكى كوردى زۆر جوان و ناسكه‌ كه‌ به‌شێوه‌ى هه‌كارى بایه‌زیدى كرمانجى ژووروو نووسراوه‌..
هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین، كه‌ نووسینه‌كه‌ى ( بایه‌زیدى ) زیاتر له‌سه‌ر داب و نه‌ریت و ژیانى خه‌ڵكى ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌رى كورده‌ و كه‌م كه‌م ڕوو له‌ ژیانى شاره‌كانى كوردستان و خه‌ڵكى نیشته‌جێ ده‌كات..
به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌مه‌ هیچ له‌ نرخى كتێبه‌كه‌ى كه‌م ناكات..
بایه‌زیدى له‌سه‌ر زۆر لایه‌نى كۆمه‌ڵناسى نووسیوه‌ له‌ناو كورددا، كاتى ئه‌وه‌ نیه‌ باسى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كتێبه‌كه‌ى بكه‌م، بۆیه‌ ته‌نها باسى سێ لایه‌نى ده‌كه‌م:
ژن له‌ كۆمه‌ڵگاى كورده‌واریدا له‌سه‌رده‌مى بایه‌زیدى..
شین و شادى له‌ناو كورددا..
سوارچاكى و ئازایى له‌ ناو كورددا..

ئه‌م بابه‌ته‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« تەمموز 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.