Homeکار و چالاکیکۆڕێک بۆ م. فازیل شه‌وڕۆ له‌ باره‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى زمانى کوردى له‌ ئه‌کادیمیاى کوردى سازکرا

کۆڕێک بۆ م. فازیل شه‌وڕۆ له‌ باره‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى زمانى کوردى له‌ ئه‌کادیمیاى کوردى سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ کار و چالاکی چوار شەممە, 25 شوبات 2015 06:49

له‌ درێژه‌ى کارو چالاکییه‌کانى ئه‌کادیمیاى کوردى، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتى ( 12/11/2014 )، له‌ هۆڵى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى له‌ ناو ته‌لارى ئه‌کادیمیاى کوردى، ئێواره ‌کۆڕێک بۆ به‌ڕێز م.فازیل شه‌وڕۆ به‌ ناوونیشانى (چاوخشانه‌وه‌یه‌ک به‌ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى زمانى کوردى) سازکرا، به‌ ئاماده‌بوونى چه‌ندین رۆشنبیر و نوسه‌ر مامۆستایانى زانکۆ.
سه‌ره‌تا کۆرگێر باسى‌ میژووى چه‌مک و زاراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى کردو وتى له‌ ساڵى 1943 بۆ یه‌که‌مجار له‌ ئه‌لمانیا وه‌کو چه‌مکێک به‌کارهاتووه‌. دواتر هاته‌ سه‌ر باسى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زمان و وتى جۆن منداڵ و هه‌رزه‌کار و سه‌رچاوه‌ مرۆیه‌کان و ئابوورى و ته‌کنه‌لۆژیا و پیشه‌سازى و هێزى سه‌ربازى... هتد ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێ به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ره‌شه‌کانى سه‌ر زمان بوه‌ستینه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر زمان نه‌بێت، ئه‌و شتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان کردووه‌، بوونى نابێت. دواتر باسى گرینگى زمانى کوردى کرد و پێویسته‌ چى بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى زمان له‌ کێشه‌و گرفته‌کان بپارێزرێت و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى دیارى کرد، که‌ ئه‌م ئه‌رکه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆیان. پاشان باسى نه‌خشه‌ى نێو نه‌ته‌وه‌یى کردو شوێنى زمانى کوردى له‌ نه‌خشه‌که‌دا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر کارى جیدى پتر بۆ زمانى کوردى نه‌کرێت، ڕه‌نگبێ ئه‌و شوێنه‌ى که‌ ئێستا بۆ زمانى کوردى دیارى کراوه‌، به‌ره‌و دابه‌زین بڕوات، بۆیه‌ پێویسته نه‌خشه ‌و پلانى پێشخستن و خزمه‌تکردنى زمانى کوردى کارى له‌سه‌ر بکرێت.
له‌ کۆتایى کۆڕه‌که‌دا به‌شێک له‌ میوانه‌کان و ئاماده‌بووان، کۆڕه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد و پرسیار و ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ى کۆڕگێر کرد، کۆڕگێریش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م ره‌خنه‌و پرسیاره‌کانى دایه‌وه‌ .

ئه‌م بابه‌ته‌ 666 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

« کانونی یەکەم 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.